بۆفۆن له منداڵه‌كه‌ی مۆناكۆ تۆقیوه
بۆفۆن: كاتێك به‌شداریم له مۆندیال كرد، به‌شێك له یاریزانه‌كانی مۆناكۆ له‌دایك نه‌بوون

له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان مۆناكۆ و یوڤێنتۆس له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، بۆفۆنی گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤێ ترسی خۆی به‌رامبه‌ر مباپی ده‌ربڕی.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 2 نیسانی 2017، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی UEFA بڵاو بۆته‌وه، جیانلویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 39 ساڵه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس ترسی خۆی به‌رامبه‌ر كلیان مباپی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی یانه‌ی مۆناكۆ ده‌ربڕی و ده‌ڵێت: كاتێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌شدارییم له مۆندیالی 1998 كرد هێشتا كلیان مباپی هێرشبه‌ری مۆناكۆ و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی ئێستا له دایك نه‌بوو بوون.
بۆفۆن كه زیاتر له دوو هێنده‌ی ته‌مه‌نی مباپی گه‌وره‌یه، ده‌شڵێت: مباپی ته‌مه‌نێكی بچووكی هه‌یه، به‌ڵام هێرشبه‌رێكی نایابه و بۆ ئێمه و به‌رگریكاره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌روه‌یه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی بۆفۆن، هێرشبه‌ره لاوه‌كه‌ی فره‌نسا، كلیان مباپی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: زۆر خۆشحاڵم سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی بۆفۆنی باشترین گۆڵپارێزی مێژووی جیهان ده‌بمه‌وه.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، یانه‌ی مۆناكۆ و یوڤێنتۆس له قۆناخی چوونی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له كاتژمێر 21:45 خولهك رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
