به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی گه‌رمیان زیاد ده‌كات
K24 - گەرمیان
كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی به‌پێی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌نیازه ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنان لە کیڵگەی نەوتی حەسیرەی سەر بە شاره دێی سەر قەڵا، بۆ 15هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانیشتووانی سنووری گه‌رمیان گله‌یی ده‌كه‌ن لەوەی كە نه‌وتی ناوچه‌كه‌یان بازرگانی پێوه ده‌كرێـت و كه‌چی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش زۆر خراپن.