به ڤيديۆ.. ئه‌ياكس هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بۆ یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ هاویشت

له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆپا لیگ، یانه‌ی ئه‌یاكس گۆڵبارانی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا كرد و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه و پێی خسته یاریی كۆتایی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3 ئایاری 2017، له یاریگه‌ی ئه‌مستردام ئارینا له یانه‌ی ئه‌یاكس میوانداریی یانه‌ی لیۆنی كرد، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 25 یانه‌ی ئه‌یاكس له رێگه‌ی (تراورێ) هێرشبه‌ری لاوی بۆركینا ڤاسۆ به گۆلێك پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 34 كاسپه‌ر دۆلبێرگی دانیماركی گۆڵی دووه‌می بۆ ئه‌یاكس زیاد كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی خاوێن له به‌رژه‌وه‌ندی یانه هۆڵه‌نداییه‌كه ته‌واو بوو.
دوای تێپه‌ڕبوونی 4 خوله‌كی گێمی دووه‌م، ئه‌مین یوونسی به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی گۆڵی سێیه‌می بۆ ئه‌یاكس تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 66 ماسیۆ ڤاڵبوینا تاكه گۆڵه‌كه‌ی لیۆنی تۆمار كرد.
پاشان تراورێ گه‌ڕایه‌وه گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه و چواره‌می یانه‌ی ئه‌یاكسی تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی یانه فره‌نساییه‌كه‌ی بێهیوا كرد.
یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان لیۆن و ئه‌یاكس له 11ـی ئه‌م مانگه له فره‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت، بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 22:05 خوله‌ك له هه‌مان قۆناخ، هه‌ردوو یانه‌ی سێلتا ڤیگۆی ئیسپانیا و مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.