لە پێشانگای گەشتیاری نێودەوڵەتی لە ھەولێر 203 گرێبەست واژووكران

K24 - ھەولێر

لە كۆتا رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری كە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، ئەنجامەكەی راگەیاندرا كە لەو ماوەیەدا دوو 203 گرێبه‌ست و یاداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتن له‌ نێوان كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی وڵاتانی بیانی واژووكرا، به‌ مه‌بەستی هێنانی گه‌شتیار و زیاتر جوڵاندنی كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان.