هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا یاریده‌ده‌ر و راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد

فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی به فه‌رمی ده‌سته‌یه‌كی نوێی هونه‌ری بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 ئایاری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا، له پرێس كۆنفرانسێكدا ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به دیك ئه‌دڤۆكاتی 69 ساڵان به‌خشی، هه‌روه‌ها رۆد گۆلێتی ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداشی به یاریده‌ده‌ر ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌دڤۆكات سێیه‌مجاره ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی پرته‌قاڵییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و به ته‌مه‌نترین راهێنه‌ره له مێژووی هۆڵه‌ند كه ئه‌م ئه‌ركه وه‌رده‌گرێت، ماوه‌ی ساڵێكه ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی توركیای له‌ئه‌ستۆیه.
دوای ئه‌وه‌ی لویس ڤانگال له 2014 ده‌ستی له ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا كێشایه‌وه، هه‌ریه‌كه له گۆس هیندینگ و دانی بلیند ئه‌م ئه‌ركه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام هیچ كامێكیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆیه جارێكی دیكه فیدراسیۆنی هۆڵه‌ندا هانای بۆ ئه‌دڤۆكات برد كه پێشتر دووجاری دیكه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كردووه.