ئێران بە مەرج پشتگیری له توركیا دەكات بۆ دروستكردنی دیوار له‌سه‌ر سنوور
جێبەجێكردنی ئەم پلانە كاتی دەوێت و بە شێوەیەكی بنەمایی كێشەمان لەگەڵ ئەم پرسە نییە
K24 - ھەولێر
حكوومەتی ئێران بە دەربڕینی پێشوازی خۆی لەم ھەنگاوەی توركیا بۆ دروستكردنی دیوار لە سەر سنوور، بە مەرج پشتگیریی ئەنقەرە دەكات بۆ دیواربەندكردنی سنوورەكانی باكوور و رۆژھەڵاتی كوردستان.
ئاژانسی ئێرنای ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە "ئەو بابەتە لەگەڵ ئێمە باسكراوە و لە دژی نین، بەڵام پێویستە لە ئەنجامدانی ھەر كارێك ئاگادار بكرێینەوە".
گووتیشی "جێبەجێكردنی ئەم پلانە كاتی دەوێت و بە شێوەیەكی بنەمایی كێشەمان لەگەڵ ئەم پرسە نییە، كە توركیا بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی له سنووره هاوبه‌شه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێك تێگه‌یشتن، كارێكی نوێ ئه‌نجام بدات".
پێشتر رۆژنامه‌ى حوڕیيه‌ت ده‌يلى نيوزى توركى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵاى ئه‌نقه‌ره‌وه بڵاويكردبووه‌وه "حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره بڕياريداوه ديوارێكى جياكه‌ره‌وه له سه‌ر سنووره‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران درووست بكات".
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه كردبوو و رایگه‌یاندبوو" پارتى كرێكارانى كوردستان چه‌ند كه‌مپێكى له خاكى ئێران‌دا و هاوسنوورى توركيا هه‌يه و 800 تا 1000 چه‌كدارى كورد تێيدا نيشته‌جێن و له سنووره‌كانه‌وه دزه ده‌كه‌ن و هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى توركيا و ده‌گه‌ڕێنه‌وه باره‌گاكانيان له خاكى ئێران".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له لێدوانی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گرنگی پێدراوه، پرسی قاچاغچێتی له سنووره‌كانی نێوانیان بووه و له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه " له‌بایی دوو ملیار دۆلار كه‌لوپه‌لی قاچاغ له سنووره‌كانی توركیاوه دێته ناو ئیران، ئه‌گه‌ر دیوارێك دروست بكرێت، پێشی به هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌له قاچاغه ده‌گرێت".
رۆژنامە توركییەكە ھەر لەمبارەوە لە زاری سەرچاوەكەی بڵاویكردبووەوە "ديوارەكە بە درێژايى 70 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى ئاگرى و پارێزگاى ئيگدير" لە باكووری كوردستان كە ھاوسنوری پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستانە.
