هه‌ولێر میوانداریی یارییه فه‌رمییه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌كات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا به فه‌رمی ره‌زامه‌ندی پیشاندا كه یارییه‌كانی زه‌ورا و جه‌وییه‌ی عێراقی له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 10 ئایاری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند كه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی زه‌ورا و جه‌وییه بۆ یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری له‌سه‌ر خواست و ڕازیبوونی خۆیان وه‌ستاوه، ده‌توانن یارییه‌كانیان له هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق زۆر هه‌وڵیدا یارییه‌كانی یانه‌ی زه‌ورا و جه‌وییه بۆ یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا بگوازێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و داواكارییه‌یان له لایه‌ن فیفا و فیدراسیۆنی ئاسیا ڕه‌ت كرایه‌وه، ته‌نیا هه‌ولێریان به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندن و باری ئاسایشی په‌سه‌نده و رێگه نادرێـت هیچ یارییه‌كی فه‌رمی جگه له هه‌ولێر هیچ شارێكی دیكه‌ی عێراق بكرێت.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رازیبووه كه یارییه‌كانی له جامی فیدراسیۆنی ئاسیا له هه‌ولێر ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هێشتا یانه‌ی زه‌ورا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه و رازیبوونی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه.
یانه‌ی جه‌وییه و زه‌ورا له قۆناخی 16ـی جامی فیدراسیۆنی ئاسیا له رۆژانی 15 و 19ـی ئه‌م مانگه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

