پارەی گەنمی دوو مانگی جوتیاران خەرج دەكرێت
K24 - بەغدا
حکوومەتی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی گەڕی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی کە بڕی 2 ملیار دینارە و ھەروەھا لە ماوەی چوار مانگیشدا دابەشدەکرێت، بڕیاریشە پشکی پارەی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان 17% بێت و پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایش دەڵێت، پێویستە جوتیارانی ھەرێم 33% پارەكە وەربگرن، بە ھۆی ئەوەی كە پارەی سێ ساڵیان لای حکوومەتی عێراقە و تا ئێستا پێیان نەدراوەتەوە.