دیارترین ئه‌و 5 گرێبه‌سته‌كه‌ی كه ئه‌م هاوینه رووده‌دات

به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا چه‌ندان گرێبه‌ستی گه‌وره و گرانبه‌ها بۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له هاوینی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت كلیان مباپێ و ئانتوان گریزمان بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌رمتر بكه‌ن.
له‌م راپۆرته‌ی خوارده‌وه دیارترین ئه‌و یاریزنان خراوه‌ته‌ڕوو كه پێشبینی ده‌كرێت گرێبه‌ستی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ واژۆ بكرێت.

زۆرینه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا له‌سه‌ره ئه‌وه كۆكن كه ئانتوان گریزمانی فره‌نسی هاوینی داهاتوو ئاتڵێتیكۆ مه‌درید جێده‌هێڵێت، ئه‌گه‌رچی یانه مه‌دریدییه‌كه ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 درێژ بكاته‌وه، به‌ڵام میدیاكانی بریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مۆرینهۆ به ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمان بۆ مانچێسته‌ر یونایتج سه‌ركردایه‌تی گفتووگۆیه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌كات.

كلیان مباپێ هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نسا، له ئێستادا گرێبه‌ستی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ته‌رخان كراوه، مباپێ كه به جێگره‌وه‌ی تیری هێنری ناسراوه داهاتووی به یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ستراوه.

ئۆبامیانگی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی گابۆن و هێرشبه‌ری یانه‌ی دۆرتمۆند به ته‌واوه‌تی له جێهێشتنی یانه‌كه‌ی نزیك بۆته‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی بۆ ئاماده كردوووه كه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه.

دی خیای گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 26 ساڵی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ساڵانێكه له لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه داخوازی ده‌كرێت، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر چوونی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ریال مه‌درید یه‌كلایی كردۆته‌وه.

به گوێره‌ی پێگه‌ی ئیلمۆندۆی ئیسپانیا، كارگێرانی بارسێلۆنا بۆ چاره‌سه‌ركردنی باڵی راستی یانه‌كه‌یان، شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ گواستنه‌وه‌ی هێكتۆر بێلیرینی به‌رگریكاری ئارسێناڵ ده‌كات، ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 22 ساڵه له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه.

به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا رۆیشتنی ماركۆ ڤیراتی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌گه‌رێكی نزیكه، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێـت ئه‌و یاریزانه بكاته شوێنگره‌وه‌ی بارسێلۆنا، یانه‌ی بایرن میونشنیش بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵه.