سوپاى توركيا: 10 چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژران
ئه‌و هێرشه ئاسمانيانه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى هه‌واڵگرى ورد ئه‌نجامدراوون
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه رايگه‌ياند، له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى بۆ سه‌ر باره‌گاكانى په‌كه‌كه له "باكوورى عێراق"، 10 چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژراوون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا بۆ ناوچه‌كانى زاب و سينات و هه‌فتانين له "باكوورى عێراق" 10 چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژراوون.
ئاژانسه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى توركياوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشه ئاسمانيانه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى هه‌واڵگرى ورد ئه‌نجامدراوون و ئه‌و چه‌كدارانه ئاماده‌كارييان كردووه بۆ ئه‌نجامدانى هێرش له دژى توركيا.
به‌ياننامه‌كه‌ى سوپاى توركيا روونيشيكردووه‌ته‌وه، كه له ئاكامى بۆردومانه‌كه‌دا ژماره‌يه‌ك چه‌ك و حه‌شارگه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه وێرانكراوون.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا كه‌ناڵى رووسياليه‌وم بڵاويكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى رابردوودا سوپاى توركيا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى په‌كه‌كه له عێراق و سووريا چڕكردووه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا ئه‌و رێكخراوه چه‌كدارييه به رێكخراوێكى تيرۆريستى و جياخواز ده‌ناسێنن و به‌وه تۆمه‌تباريان ده‌كه‌ن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى سوپا و پۆليسى توركيا.