بایرن میونشن ناوی چووه نێو كتێبی گینس

بایرن میونشن به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی كتێبی گینسی بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان پێدرا، دوای ئه‌وه‌ی ریكۆردیان له ژماره‌ی سه‌ركه‌وتنه لهسهریهكهكانی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی خۆیان تۆمار كرد.
تۆماس مۆله‌ر و فیلیپ لام له كاتی وه‌رگرتنی بهڵگهنامهكهی گینس ئاماده‌بوون، كه یانه‌كه‌یان له وه‌شانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ شازده سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كیان له به‌رده‌م هانده‌رانیان به‌ده‌ستهێنا.
بایرن میونشن له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌رده‌ستی ریال مه‌درید ماڵئاوایی كرد، به‌ڵام توانی ناسناوی بۆندزلیگا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلابكاته‌وه.