به ڤیدیۆ... مۆرینهۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سووپرایزێكی سه‌یری ئاماده كردووه
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد سبه‌ی دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كریستال پاڵاس ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌و یارییه‌ش سووپرایزێكی بۆ پێكهاته‌كه‌ی بانگهێشت كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 ئایاری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر كریستال پاڵاس بانگهێشتی (ئه‌ینجڵ گۆمێز)ـی كردووه كه یاریزانێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه پشوو به به‌شێك له یاریزانه‌كانی ده‌دات و ده‌رفه‌تێكی زێڕینیشی بۆ (گۆمێز)ـی بچووك ره‌خساندووه كه له هێڵی ناوه‌ند و پێشه‌وه یاری بكات.
گۆمێز هه‌فته‌ی رابردوو خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مانچێسته‌ر یونایتدی پێبه‌خشرا و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئینگلانده بۆ خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵان.
مۆرینهۆ هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی شكسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر تۆتێنهام به ته‌واوه‌تی له رێگه‌ی پرێمه‌رلیگه‌وه بۆ گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ بێهیوا بوو، به‌وپێیه‌ی نه‌یانتوانی پێگه‌یه‌ك له چواریانهكهی سه‌رووی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ جێگیر بكات، بۆیه ته‌نیا یه‌ك ده‌رفه‌تی بۆ گه‌یشتن له چامپیۆنزلیگ له‌به‌رده‌م ماوه، ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی ناسناوی یۆرۆپالیگه.