ئه‌و یاریزانه‌ی دوای وازهێنانیان له راهێنه‌رایه‌تی لاوان ده‌ستیان پێكرد و پاشان دره‌وشانه‌وه
.jpg)
زۆرێك له راهێنه‌ره ناسراوه‌كانی ئێستا، دوای وازهێنانیان له یاریكردن له راهێنه‌رایه‌تی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان ده‌ستیان پێكرد و دواتر له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه گه‌وره‌كان دره‌وشانه‌وه، به‌شێكیشیان شكستیان هێنا، هه‌ندێكیشیان ئێستا له ده‌ستپێكی كاری راهێنه‌رایه‌تیدا له چوارچێوه‌ی كاری یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه و ئۆمێدێكی گه‌وره چاوه‌ڕێیانه، دیارترینیان (تیری هێنری و دینس بێركهامپ)ـه.
.jpg)
رافایل بێنێتیز سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ریال مه‌درید یاری كردووه، به‌ڵام نه‌بۆته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار، پاشان ئه‌ركی راهێنانی سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ریال مه‌دریدی وه‌رگرت، پاشان ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كانی ڤالێنسیا، ناپۆلی، ئینته‌ر میلان و لیڤه‌رپوولی وه‌رگرت، ئێستاش راهێنه‌ری یانه‌ی نیوكاسڵه، پێشتر ناسناوی جامی یۆرۆپالیگ له 2004 و نانسناوی چامپیۆنزلیگی له 2005 له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ی جیاواز بردۆته‌وه.

پێپ گواردیۆلا دوای وازهێنانی له یاریكردن، هه‌ر له یانه‌ی بارسێلۆنا مایه‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌ركی راهێنانی تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ی وه‌رگرت، پاشان له 2008 له شوێنی فرانك ریكارد به راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه ده‌ستنیشان كرا تا 2011 له‌گه‌ڵ بارسا به‌رده‌وام بوو، بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژووی بارسا سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان له ته‌نیا وه‌رزێكدا بباته‌وه.
.jpg)
زه‌ینه‌دین زێدان وه‌ك یاریزان ماوه‌ی 5 ساڵ یاری بۆ ریال مه‌درید كرد، دوای وازهێنانی له یاریكردن ئه‌ركی راهێنانی تیپی كاستیای ریال مه‌دریدی وه‌رگرت، پاشان له وه‌رزی 2013 ـ 2014 وه‌ك یاریده‌ری كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ستبه‌كاربوو، پاشان له 2016 له شوێنی بێنیتێز بووه راهێنه‌ری ریال مه‌درید، له یه‌كه‌مین وه‌رزیدا ناسناوی چامپیۆنزلیگ، مۆندیالی یانه‌كان، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و لالیگای 2017ـی برده‌وه و یانه‌كه‌شی گه‌یاندۆته فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2017.

فابیۆ گرۆسی ئیتاڵی، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك یاریزان رۆڵێكی گرینگی له بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2006 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بینی، راسته‌وخۆ دوای وازهێنانی به راهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ستنیشان كرا.

هێرنان كریسپۆ، هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی میلان و پارما، ئێستا ئه‌ركی راهێنانی تیپی خوار ته‌مه‌نی 19 ساڵی یانه‌ی پارمای وه‌رگرتووه.

تیری هێنری هێرشبه‌ری فره‌نسی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ، وه‌ك یاریزان خاوه‌نی چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی وه‌رزشییه و ئێستا یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكایه.

فلیپۆ ئینزاگی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی میلان و یوڤێنتۆس، له بواری راهێنه‌رایه‌تیدا له تیپی لاوانی میلان له 2014 ده‌ستیپێكرد، پاشان ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی میلانی پێدرا، به‌ڵام سه‌ركه‌توو نه‌بوو.
.jpg)
دینیس بێركامپ، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئه‌یاكس ده‌ستی به‌یاریكردن كرد، پاشان له بواری راهێنه‌رایه‌تی هه‌ر له‌و یانه‌یه ده‌ستپێكرد و ئێستا یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندییه.

جینارۆ گاتوزۆ یاریزانه سه‌ركێش و دیاره‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و یانه‌ی میلان، ئێستا روویكردۆته بواری راهێنه‌رایه‌تی، له نوێترین كاری ئێستایدا ئه‌ركی راهێنانی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئه‌ی سی میلانی وه‌رگرتووه.
.jpg)