ئهنقهره: له ههفتهيهكدا 54 چهكدارى پهكهكه كوژراون و 170 ئهنداميشيان دهستگيركراوون
لە ھەفتەیەكدا 375 كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە، رێكخراوی خزمەت، داعش و رێكخراوە چەپڕەوەكان دەستگیر كراون.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لە ھەفتەیەكدا 375 كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە، رێكخراوی خزمەت، داعش و رێكخراوە چەپڕەوەكان دەستگیر كراون.
بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، ھێزە ئەمنییەكان لە ھەفتەیەكدا 483 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداون و 43 كەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە داعش، 128 كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە جەماعەتی گویلەن، 170 كەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەكەكە، 23 كەسیش بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێكخراوە چەپڕەوەكان دەستگیر كراون.
ئاماژەش بەوە كراوە، كە لەم ھەفتەیەدا 54 ئەندامی پەكەكە كوژراون.
ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە)ـش كە باڵی سەربازی پەكەكەیە رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە باكووری كوردستان 58 ئەندامی ھێزە ئەمنییەكانی توركیایان كوشتووە. ههروهها 25 بارھەڵگر و ئۆتۆمبێلیش سووتێندراون و زیانیشیان بە دوو ھەلیكۆپتەری توركیا گەیاندووە.
ههر لهو چوارچێوهيهدا، 25 ناوچەی جۆلەمێرگ وەك ناوچەی قهدهغهكراوى ئهمنى راگەیهندران.
پارێزگاری جۆلەمێرگ لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە لەمڕۆوە تا 25ـی مانگی داھاتوو لە 25 گوندی جۆلەمێرگ ھاتووچۆ قەدەغەكراوە و ھەرێمی ئاسایش تایبەتن، پارێزگار ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەبەر چالاكییەكانی پەكەكە ژیانی ئاسایی و ئابووری ھاووڵاتییان وەستاوە. بۆیە دژی چالاكییەكانیان ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدەدەن.