به ڤیدیۆ... له‌سه‌ر ماچی كچێك له پاڵه‌وانییه‌تیی رۆلان گارۆس ده‌ركرا

ماكسیم هامۆ، تێنسزانی فره‌نسی له‌سه‌ر ماچكردنی خانمه په‌یامنێرێك له قۆناخی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی رۆلان گارۆس ده‌ركرا.
ماكسیم هامۆی 21 ساڵ، ئێواره‌ی دوێنێ له شه‌قامێكی پاریس له كاتی لێدوانی بۆ خانمه په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی یۆرۆ سپۆرتی فره‌نسی، هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامۆی كرد كاتێك ماچی په‌یامنێره كچه‌كه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه.
فیدراسیۆنی تێنسی جیهان، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی پاڵه‌وانییه‌تیی رۆلان گارۆس به فه‌رمی تێنسزانه فره‌نساییه‌كه‌یان له پاڵه‌وانییه‌تییه دوورخسته‌وه.
له دوای دووخرانه‌وه‌ی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه، ماكسیم روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا و داوای لێبوردنی له خانمه رۆژنامه‌نووسه‌كه كرد، راشیگه‌یاند كه تووشی شۆك بووه كاتێك هه‌واڵی دوورخرانه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بیست.
ماكسیم هامۆ، به فه‌رمی له 2015 به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییكان ده‌كات، له هه‌مان ساڵدا به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی رۆلان گارۆس، وێمبڵدۆن و ئه‌مێریكای كراوه.