ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره، ده‌رگای په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید ده‌كاته‌وه
له پێناو ریال مه‌درید، گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی مانچێسته‌ر سیتی ره‌ت كرده‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه كلیان مباپێ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مۆناكۆ فره‌نسا له پێناو پۆشینی درێسی ریال مه‌درید گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ره‌ت كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 31 ئایاری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه مباپێ به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مباپێ له لایه‌ن گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه، به‌ڵام به نه‌خێر وه‌ڵامی راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
مباپێ له دوایین لێدوانی خۆیدا، له‌به‌رده‌م میدیاكان نه‌یشاردۆته‌وه كه خه‌ون به یاریكردن له ریزه‌كانی ریال مه‌دریده‌وه ده‌بینێت، ئه‌وه‌شی گوتووه كه زێدان ده‌توانێت خه‌ونه‌كه‌ی به‌دی به‌هێنێت و به‌خێرایی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زیزۆ پێشبكه‌وێت.
مباپی ئه‌وه‌یشی خستۆته‌ڕوو كه ده‌یه‌وێت به چوونی بۆ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی ریال مه‌درید سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرێت، ده‌شڵێت: هه‌ست به مه‌ترسی ناكه‌م به رۆیشتنم له یانه‌ی مۆناكۆ.
كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 18 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه ناسناوی لیگ وه‌نی فره‌نسای له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆ به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی گه‌یشته یاری پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.