ئه‌ستێره‌یه‌كی لاو به‌ره‌و بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌یه

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بلاوگرانا به ته‌واوه‌تی له گواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی ئه‌ستێره‌ی لاوی دۆرتمۆند نزێك بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی ناوه‌راستكاری بوروسیا دۆرتمۆند راده‌گه‌یه‌نێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه رێككه‌وتووه كه په‌یوه‌ندی به كامپ نوو بكات.
دێمبلی 20 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی مالی ـیه، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی فره‌نسایه، وه‌رزی رابردوو له لایانه‌ی رێنسی فره‌نسا بۆ ریزه‌كانی دۆرتمۆند گواسترایه‌وه، له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كان 47 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ئه‌نجامدا، 10 گۆڵ و 18 ئه‌سیستی هه‌بوو.