به ڤیدیۆ.. وه‌رزشوانێكی كورد ده‌یه‌وێت چه‌ندان ریكۆرد له كتێبی گینس بشكێنێت

وه‌رزشوانێكی كوردی دانیشتووی دهۆك 4 ساڵه ده‌یه‌وێت له كتێبی گینس ریكۆردێك بشكێنێت، 14 ساڵه له‌م پێناوه‌دا مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
جه‌رجیس ره‌شیدی 31 ساڵ، ده‌یه‌وێت له (شناوكردن) ریكۆردێكی جیهانی بشكێنێت، به‌وپێیه‌ی له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا پاڵه‌وانه كورده‌كه 2500 شناو لێده‌دات، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌نی ئه‌و ریكۆرده‌یه له كتێبی گینس له كاتژمێرێكدا خاوه‌نی 2392 شناوه.
ئه‌و پاڵه‌وانه كورده سه‌رجه‌م ریكۆرده‌كانی خۆی بۆ لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبی گینس ناردووه و به ئه‌رێنیش وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.
جه‌رجیس له شناوی خێرا، شناوی سه‌رتۆپ و شناو سه‌ربۆكس لوتكه‌ی باشترین وه‌رزشكار و پاڵه‌وانانی جیهانی گرتووه و ته‌نیا هه‌ندێك كاتی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی له په‌رتووكی گینس تۆمار بكات.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پاڵه‌وانه كورده‌كه خراوته‌ڕوو
له‌م ڤیدیۆیه‌دا كوردستان24 چه‌ندان زانیاری له باره‌ی كتێبی گینس ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ڵبه‌ت میوانداریی پاڵه‌وانه كورده‌كه‌شی كردووه