خانمه بچووكه‌كه بووه پاڵه‌وانی رۆلان گارۆس

له فایناڵی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی رۆلان گارۆس، یلینا ئۆستاپینكۆی خانمه تێنسزانی لاتیڤی له سیمۆنا هالیپی خانمه نێنسزانی رۆمانی برده‌وه و بووه پاڵه‌وان.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 10 حوزه‌یرانی 2017، له فایناڵی پاڵه‌وانییه‌ته‌كه، یلینا ئۆتاپینكۆ رووبه‌ڕووی سیمۆنا هالیپی رۆمانی بۆوه، یارییه‌كه‌شی به دوو سێت به‌رامبه‌ر به سێتك لێبرده‌وه، ئه‌نجامی سیته‌كان، (6 ـ 4)، (6 ـ 3)، (4 ـ 6) بوون.
یلینا به‌م سه‌ركه‌وتنه بووه پاڵه‌وانی رۆڵان گارۆس و یه‌كه‌مین ناسناوی گراند سلامی له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا به‌ده‌ستهینا.
یلینا ته‌مه‌نی 20 ساڵ له كاتیك له سیمۆنای برده‌وه و بووه پاڵه‌وان كه سیمۆنا پۆلینكراوی سێییه‌می خانمه تێنسزانه‌كه‌بوو.
