چه‌ندان ورده‌كاری له باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌كرێت
له ئاهه‌نگه‌كه‌ی مێسی، خێزانه‌كه‌ی ئه‌گوێرۆ بۆ گۆرانی گوتن بانگهێشت كراوه
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری رۆزاریۆی وڵاتی ئارجێنتین كه شوێنی له دایكبوونیه‌تی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 11 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی (لا كاپیتاڵ)ـی ئارجێنتینا له چاپی ئه‌مڕۆیدا به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: شاری رۆزاریۆ بۆ مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری مێسی له‌گه‌ڵ ئانتۆنێلا رازاوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه چه‌ندان زانیاریی له باره‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی مێسی ئاشكرا كردووه كه بڕیاره له 30ـی ئه‌م مانگه به ئاماده‌بوونی 600 رۆژنامه‌نووس كه بۆ رووماڵكردنی مه‌راسیمه‌كه له چه‌ندان ده‌زگای راگه‌یاندنی جیهانییه‌وه ئاماده ده‌بن.

به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دیارترین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده ده‌بن، پێكهاتوون له (لویس سوارێز، نێیمار دا سیلڤا، چاڤی هێرناندێز، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و سیسك فابریگاس) كه به فه‌رمی له لایه‌ن مێسی ـیه‌وه بانگهێشت كراون.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی (كلارین)ـی ئارجێنتینا راگه‌یاندووه كه مێسی بۆ مه‌راسیمه‌كه‌ی بانگهێشتی (كارینا)ـی كردووه كه گۆرانیبێژێكی ناسراوی ئارجێنتینایه و خێزانی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی یاریزانی مانچێسته‌ر سیتییه.

له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، شاكیرای گۆرانیبێژی كۆلۆمبیا به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان بریاریداوه له ئاهه‌نگه‌كه‌ی مێسی هاوشانی جیرارد پیكێی هاوژینی ئاماده بێت.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئانتۆنێلا هه‌یه و خاوه‌نی دوو منداڵیشن به نێوی (تیاگۆ و ماتیۆ).