یاریزانێكی یوڤێنتۆس گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه تا تراكتۆرێك نه‌ده‌نه باوكی

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مۆیسی كینی هێرشبه‌ری لاوی كۆتدیڤواری بڕیاریداوه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس نوێ نه‌كاته‌وه تا تراكتۆرێك بۆ باوكی نه‌كڕن.
رۆژنامه‌ی Tuttosportـی ئیتاڵیا، له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 حوزه‌یرانی 2017، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: باوكی مۆیس كینی یاریزانی لاوی یوڤێ، پێدانی تراكتۆرێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئامێری كشتوكاڵی كردۆته‌وه مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مۆیس كین رێككه‌وتوون كه به بڕی 7 هه‌زار یۆرۆ گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه نوێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام باوكی به‌ربه‌ستی خستۆته به‌رده‌م ئه‌م گرێبه‌سته‌ی و رایگه‌یاندووه تا تراكتۆرێك و هه‌ندێك ئامێری كشتوكاڵی بۆ نه‌كڕن رێگه به كوڕه‌كه‌ی نادات گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
مۆیس كین ته‌مه‌نی 17 ساڵه و به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی كوتدیڤواره، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیتاڵییه و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی ئیتاڵیا كردووه و وه‌رزی رابردووش بووه بچووكترین یاریزان له مێژوودا كه به‌شداریی له سێریا ئه‌ی كرد.
