"دوو ئه‌فسه‌ری پێشووی رژێمی سه‌دام جێگه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌گرنه‌وه"
شاره‌زایه‌كی كاروباری گرووپه توندڕه‌وه‌كان : ئه‌یاد عوبه‌یدی و عه‌یاد جومه‌یلی یه‌كێكیان ده‌بنه شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی
K24 - هه‌ولێر:
شاره‌زایه‌كی كاروباری گرووپه توندره‌وه‌كان وای ده‌بیێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی پاڵیوراون بۆ شوینگرتنه‌وه‌ی "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش كه رووسیا ده‌ڵێت به‌هۆی بۆردوومانی ئه‌وانه‌وه كوژراوه له ره‌ققه، هه‌ر یه‌كه له " ئه‌یاد ئه‌لعوبه‌یدی" و "عه‌یاد ئه‌لجومه‌یلی" بن و هه‌ر دووكیشیان یاریده‌ده‌ری به‌غدادین و دوو ئه‌فسه‌ری پێشووی ریزه‌كانی رژێمی روخاوی به‌عسن له سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسێن. به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌گه‌ر هه‌ر كام له‌و دوو كه‌سه‌ش شوێنی به‌غدادی بگرنه‌وه نازناوی "خه‌لیفه" یان نادرێتێ".
به گویره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ، عوبه‌یدی پۆستی وه‌زاره‌تی جه‌نگی له رێكخراوه‌كه هه‌یه و جومه‌یلیش كه له ته‌مه‌نی چل ساڵاندایه سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسێكی ئاسایشی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدایه. هه‌ر دووكیشیان پێشتر په‌یوه‌ندییان به گرووپه توندڕه‌وه‌كانی ناو عێراق هه‌بووه دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 له لایه‌ن ئه‌مریكاوه رژێمی سه‌دام روخێنرا".
عوبه‌یدی و جومه‌یلی دوو یاریده‌ده‌ری گرنگی به‌غدادین ، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له "ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری" یاریده‌ده‌ری پێشووی و "ئه‌بو عومه‌ر چیچانی" وه‌زیری پێشووی جه‌نگ و ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی به‌رپرسی پڕوپاگه‌نده‌ی رێكخراوه‌كه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه كوژرابوون.
له‌وباره‌یه‌وه هیشام هاشمی شاره‌زای كاروباری رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت " جومه‌یلی دانی به‌وه‌داناوه كه عوبه‌یدی له پێش ئه‌وه‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌ر كامیان بچنه شوێنه‌كه‌ی به‌غدادی نابنه "خه‌لیفه" چونكه به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، خه‌لافه‌ت ده‌بێت خاكێكی هه‌بێت بۆ فه‌رمانڕه‌وایی، به‌ڵام ئێستا داعش خه‌ریكه هه‌موو خاكه‌كه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست ده‌دات، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر كامیان بچنه شوێنی به‌غدادی، ته‌نها ده‌بنه "ئه‌میر" نه‌ك "خه‌لیفه".
به‌غدادی رۆژی 4/7/2014 له مینبه‌ری مزگه‌وتی نووری له شاری مووسڵ كه رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو چه‌كداره‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی ته‌قاندیانه‌وه، خۆی وه‌كو "خه‌لیفه" ی موسڵمانان راگه‌یاندبوو، ئه‌و كات 8 ئه‌ندامی "ئه‌نجومه‌نی شورای داعش" كه شه‌شیان عێراقی و ئوردنییه‌ك و سعوودیه‌ك بوون ره‌زامه‌ندیان بۆ ده‌ربڕی بوو. به‌ڵام پێناچێت عوبه‌یدی و جومه‌یلی بتوانن ئه‌و ده‌نگانه‌ش به‌ده‌ستبهێنن.