سوپاى عێراق: له‌م چه‌ند رۆژه‌دا شه‌ڕى مووسڵ ته‌واو ده‌بێت
ته‌نيا دوو كيلۆمه‌ترى چوارگۆشه‌ى به‌ده‌سته‌وه ماوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يه‌كى سه‌ربازى عێراقى رايگه‌ياند، هه‌وڵى داعش بۆ به‌رگرى شكستيهێناوه و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا شه‌ڕى مووسڵ ته‌واو ده‌بێت.
عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى فه‌رمانده‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له مووسڵ بۆ رۆيته‌رز گوتى: ته‌نيا به‌شێكى كه‌مى مووسڵى كۆن ماوه رزگار بكرێت.
گوتيشى: له رووى هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌ربازييه‌وه داعش كۆتايى پێهاتووه.
روونيشيكرده‌وه، چه‌كدارانى داعش گيانى شه‌ڕكردن و هاوسهنگييان له‌ده‌ستداوه و يان خۆيان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن يان ده‌كوژرێن.
سوپاى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، ته‌نيا دوو كيلۆمه‌تر چوارگۆشه له ده‌ست داعش ماوه.
ئه‌سه‌دى ئه‌وه‌شى گوت: سه‌رجه‌م هێرشه‌كانى دوێنێى داعش بۆ داگيركردنهوهى گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كان شكستيپان پێهێنراوه.
شه‌ڕى مووسڵ له 17ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 به ده‌ستپێكى ئۆپراسيۆنێكى هێزى پێشمه‌رگه ده‌ستيپێكرد.
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردوودا به‌رده‌وام كۆمه‌كى هێزه عێراقييه‌كانى له‌و شه‌ڕه‌دا كردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.