لێكۆڵه‌ره‌وانی به‌ریتانی: ئێستا گونجاوترین كاته بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم
"ریفراندۆم و ھێز و شەرعیەت دەداتە سەركردایەتی كورد بۆ ئەوەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەست بە گفتوگۆ بكەن لەبارەی پڕۆسەی سەربەخۆیی"
K24 - لەندەن
پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نیا كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی، كاردانه‌وه‌ی زۆری نێوده‌وڵه‌تیشی به‌دوای خۆیدا هێناوه و شاره‌زایان و لێكۆڵه‌ره‌وانی به‌ریتانی پێانوایه كه ئێستا گونجاوترین كاته بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمه‌كه و له‌و بڕوایه‌شدان كه ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤی ئه‌و ریفراندۆمه هێز و شه‌رعیه‌ت ده‌داته سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
گاریت ستانسفیڵد، شاره‌زا و لێكۆڵه‌ری به‌ریتانی، لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25 سێپتێمبه‌ر، هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤانه‌یه و خاڵێكی گرنگیشه بۆ ناوچه‌كه كه ئێستا به ره‌وشێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ش گرنگه، به‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گەڵ ده‌كه‌ن و چۆنیش خواستی گه‌له‌كه‌یان ده‌یگه‌یه‌ننه نێو گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و قۆناخه له قۆناخی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمه گرنگتر ده‌بێت".
ھەر پەیوەست بەم باسە بیڵ پارك، مامۆستای زانكۆی له‌نده‌ن دەڵێت: "ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ریفراندۆمه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، ره‌نگه هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌بن بڵێن ئێستا كاتێكی گونجاو نییه به‌و ئه‌و پڕۆسه‌یه، به‌ڵام من پێموایه كه ئێستا باشترین و گونجاوترین كاته و ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه‌ش هێز و شه‌رعیه‌ت ده‌داته سه‌ركردایه‌تی كورد كه ده‌ست بكه‌ن به كۆبوونه‌وه و دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".