خهلافهت له سهرهمهرگدایه
پێش 3 ساڵ داعش خهلافهتهكهی راگهیاند و دوای 3 ساڵ كۆتایی داعش نزیكبووهتهوه
K24 - ههولێر:
ئێستا خهریكه دوا كۆڵانهكانی ئهو "خهلافهته" له مووسڵ دهكهوێتهوه دهست هێزهكانی عێراق، كه رۆژانێك پێگهیهكی گهورهی ئهو تیرۆر و توندڕهوییه بوو كه لهگهڵ هاتنیدا ناوچهكهی گڕ تێبهردا.
ئێستا چێڵه شیردهرهكهی داعش(پارێزگای نهینهوای دهوڵهمهند به نهوت) و مینبهری خهلافهته به خوێن درووستكراوهكهی له دواین ههناسهیدا دهژی و ئهو دڕنده وێرانكهرهی 3 ساڵ پێش ئیستا بۆ فراوانكردنی رووبهری خهلافهته وههمییهكهی پهلاماری ناوچهكهیدا، له دوا مۆڵگهیدا گیان دهسپێرێت.
پێش سێ ساڵ داعش بە چوارسەد چەکدارەوە دوای ھەڵھاتنی سوپای عێراق دەستی بەسەر دووەم گەورەترین شاری عێراقدا گرت. داعش لە شاری موسڵ خەلافەتەکەی خۆی راگەیاند. دواتر بە چەکە بەجێماوەکانی سوپای عێراقەوە ھێرشی بۆسەر کوردستان دەستپێکرد. دوای فیداکارییەکی قارەمانانە پێشمەرگە یەکەم ھێز بوو بۆ یەکەمجار تەلیسمی داعشی تێکشاند و بۆ یەکەمجار شکستی بە داعش ھێنا و پاشەکشەی پێکرد. سێ ساڵ تێ پەڕی، دوای ھەزاران قوربانی و وێرانکارییەکی زۆر ئێستا خەلافەتەکەی داعش لە موسڵ لە سەرمەرگدایە.
حوزەیرانی 2014 داعش زۆر بە ئاسانی رێگەی بۆ کرایەوە و لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەستی بەسەر دووەم گەورەترین شاری عێراقدا گرت زۆری نەخایاند موسڵ بووە پێگەیەکی بەھێزی داعش و خەلافەتەکەشی ھەر لەو شارە راگەیاند.
لەگەڵ ھاتنی چەکدارانی داعش بەپێچەوانەوە خەڵکی شارەکە لە زاڵگەی خازرەوە لە باشووری رۆژئاوای ھەوڵیر روو لە ھەرێمی کورستان ھەڵھاتن.
لە ئۆکتۆبەری 2014ەوە نزیکەی 750 ھەزار کەس لە موسڵەوە ئاوارە بوون.
پێشمەرگە یەکەم ھێز بوو توانی بۆ یەکەمجار غروری داعش و تەلیسمی ئەو رێکخراوە بشکێنێت و پاشەکشەی پێ بکات، یەکەم سەرکەوتنیش کۆنترۆڵکردنەوەی بەنداوی موسڵ بوو.
لە کانوونی دووەمی 2015 لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ھێزی پێشمەرگە ناوچەیەکی فراوان و ستراتیژی لە ژێر دەست داعش دەرھێنرا.

17 ئۆکتۆبەری 2016 ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بە دەستپێشخەری پێشمەرگە و ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای عێراق دەستی پێکرد و پێشمەرگە دەرچە ستراتیژییەکانی دەوروبەری موسڵی کۆنترۆڵ کردەوە.
کانوونی دووەمی ئەمساڵ ھێزە ئەمنیەکانی عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی بەری چەپی مووسڵی دەستپێکرد.
داعش لە شاری موسڵ دەستی لە ھیچ شتێک نەپاراست و ھەندێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو شارەی شکاند و باس دەوترێت پارچە بەنرخەکانیشی بە قاچاخ لەرێگەی تورکیاوە رەوانەی بازاری رەش کردووە.
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژھەڵاتی موسڵ کۆچی پێچەوانە دەستی پێکردو خەڵکی گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵ و کاری خۆیان.
شوباتی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی بەری رۆژئاوای شارەکە دەستپێکرد. لە حەماعەلیلەوە کە دەکەوێتە 15 کیلۆمەتری باشووری موسڵ ھێزە عێراقیەکان بەرەو موسڵ بەرەو پێشچوونیان دەستپێکرد.
بۆ یەکەمجار دواجار ھێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان چوونە ناو بەشی رۆژئاوای موسڵ.
ئێستا ھێزە عێراقیەکان بەشی زۆری رۆژئاوای موسڵیان کۆنترۆڵکردوەتەوە و داعش تەنھا نزیکەی دوو کیلۆمەتر چوارگۆشەی بەدەستەوە ماوە و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی بەیەکجاری لە موسڵ کۆتایی بە رێکخراو و خەلافەتەکەی داعش دێت.