جۆكۆڤیچ بووه پاڵه‌وان

K24 ـ له‌نده‌ن
له فایناڵی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی ئێستبۆرن، نۆڤاك جۆكۆڤیچ، ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سڕبیا بووه پاڵه‌وان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 ته‌مووزی 2017، له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئێستبۆرنی له‌نده‌ن، جۆكۆڤیچی سربی و پۆلینكراوی باشترین تێسنزانانی جیهان رووبه‌ڕووی گایل مۆنفێسی تێنسزانی فرانسس بۆوه.
دواجار، جۆكۆڤیچ توانی به دوو سیتی بیوه‌ڵام یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلابكاته‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كان، (6 ـ 3) و (6 ـ 4) بوون.
به‌م سه‌ركه‌وتنه جۆكۆ پێش ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانییه‌تی وێمبلدۆن توانی یه‌كه‌م ناسناو به‌ده‌ستبهێنێت، كه 250ا خاڵی له‌سه‌ره، هاوكات كۆی خه‌ڵاته‌كانی وێستبۆرنی له‌نده‌ن ده‌گاته، 693 هه‌زار دۆلار.