يه‌په‌گه: رزگاركردنى ناوچه‌كانى نێوان ئه‌عزاز و جه‌رابلووس ئامانجمانه
سيپان حه‌مۆ هێزه‌كانى توركيا له‌و ناوچه‌يه به داگيركه‌ر وه‌سفده‌كات.

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى باڵاى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) رايگه‌ياند، ئامانجيانه ناوچه‌ى نێوان ئه‌عزاز و حه‌رابلوس له باكوورى سووريا كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى لايه‌نگرى توركيا تێيدا باڵا ده‌ستن.
سيپان حه‌مۆ به‌رپرس له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل خشته‌يه‌كى كاتى بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئامانجه نه‌خسته‌ڕوو، ته‌نيا ئاشكرايكرد، كه ئه‌و ئامانجه‌يان هه‌يه.
ناوچه‌كانى نێوان ئه‌عزاز و جه‌رابلووس له پايزى رابردوودا به هاوكارى توركيا له لايه‌ن گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كدارييه‌كانى سوورياوه ده‌ستى له‌سه‌ردا گيراوه و سيپان حه‌مۆ هێزه‌كانى توركيا له‌و ناوچه‌يه به داگيركه‌ر وه‌سفده‌كات.
سيپان ئه‌و قسانه‌ى بۆ كه‌ناڵێكى كوردى كردبوون و ناسر حاجى مه‌نسوور، فه‌رمانده‌ى باڵا له هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له شێوه‌ى بڵاوكراوه‌يه‌كدا دووباره بڵاويكردنه‌وه.
له سێشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه هێزه‌كانى توركيا بۆردومانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى يه‌كينه كوردييه‌كان له نزيك ئه‌عزاز ده‌كه‌ن.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو سوپاى توركيا هێزى زۆرترى ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى نێوان ئه‌عزاز و جه‌رابلووس كردووه.
روانگه‌كه ئاشكرايكرد، توركيا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لدان.
ئه‌نقه‌ره يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌زانێت و به گروپى تيرۆريستى ناويانده‌بات.
چه‌ندينجاره توركيا ره‌خنه‌ى له ئه‌مريكا گرتووه به هۆى پڕچه‌ككردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و هێزانه‌ن له ئێستادا سه‌رقاڵى رزگاركردنى شارى ره‌ققه‌ن له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا.
به‌رپرسانى كورد له سووريا هۆشداريان داوه ئه‌گه‌ر توركيا هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانيان ئه‌وا؛ ناچار ده‌بن بۆ به‌رگريكردن له خۆيان هێزه‌كانيان له ره‌ققه پاشه‌كشێ پێبكه‌ن و روو له به‌ره‌كانى شه‌ڕى توركيا بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.