وەزارەتی كشتوكاڵ: دەتوانرێت بەرھەمی ناوخۆ دابین بكرێت و پێویستمان بە وڵاتان نەبێت
K24 - ھەولێر
عەبدولستار مەجید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "ئه‌گه‌ر پاڵپشتی ته‌واوی كه‌رتی كشتوكاڵ بكرێت و پڕۆژەكانمان جێبەجێ بكرێن، له داهاتووێكی نزیك ده‌توانرێت به‌رهه‌می ناوخۆ دابین بكرێت و پێویستمان بە ھیچ وڵاتێك نەبێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئێستا هه‌رێمی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان كە بڕیارە 25 ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.