بەرپرسێکی دیکەی ئاکەپە لە باکووری کوردستان کوژرا
لە ماوەی سێ رۆژدا ئەمە دووەین بەرپرسی ئەكەپەیە لە باكووری كوردستان دەكوژرێت
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو بەرپرسێكی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) لە باكووری كوردستان كوژرا.
بە گوێرەی میدیاكانی توركیا، درەنگانی شەوی رابردوو ئایدن ئاھی، جێگری سەرۆكی ناوچەی قەلقەلییە ئاكەپە لە شاری وان دەستڕێژی گولـلەی لێكرا، دوای بریندار بوونی گەیەندرایە نەخۆشخانە و دوای چەند ساتێك گیانی لەدەستدا. ھەرچەندە پەكەكە ھیچ لێدوانێكی لەوبارەوە نەداوە، بەڵام میدیاكانی توركیا دەڵێن "ئەو بەرپرسەی ئاكەپە لە لایەن پەكەكەوە كوژراوە".
ئەمە لە كاتێكدایە دوو شەو لەمەوبەریش، ئوڕھان مەرجان جێگری سەرۆكی ناوچەی لجێی ئاكەپە كوژرا.