جه‌نگه گه‌وره هه‌ستیاره‌كه نزیك ده‌بێته‌وه
دوای مووسڵ ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كان له ته‌له‌عفه‌ردا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
ململانێی سیاسی جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی دیكه‌ی دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، ئاڵۆزكردووه، له كاتێكدا دوایین خشتی خه‌لافه‌ته سێ ساڵییه‌كه‌ی ژێر پێی به‌غدادی له مووسڵ داڕووخا و ئاڵا ره‌شه‌كه له‌گه‌ڵ مناره دێرینه‌كه‌ی حه‌دبا كه‌وتن، به‌ڵام هێشتا جه‌نگێكی گه‌وره ماوه ئه‌ویش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره.
بۆ ئه‌و جه‌نگه زیاتر حه‌شدی شه‌عبی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن خۆیان ئاماده‌كردووه، سوپاش به‌شێكی دیكه‌یه له‌و هێزانه‌ی ده‌چنه سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی گرنگی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی چوار ده‌وری ته‌له‌عفه‌ریان ته‌نیوه، ئه‌و شاره‌ش به لای داعشه‌وه نرخ و پێگه‌یه‌كی گرنگی ستراتیژیی و سیمبوڵیكی هه‌بووه، چونكه ناوچه‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدراوی نێوان خاكه داگیركراوه‌كانی عێراق و سووریا بووه له رابردودا، هه‌ر چه‌نده ئێستا ئه‌و ده‌روازه‌یه‌یان له روو داخراوه.
داعش ساڵی 2014 ئه‌و شاره گرنگه‌یشی داگیركرد و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی The Wall Street Journal ئه‌مریكی، داعش كۆمه‌ڵكوژی ده‌رحه‌ق شیعه‌كانی شاره‌كه ئه‌نجامداوه. هه‌ر بۆیه میلیشیا شیعه‌كان به دوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ن له‌و رێكخراوه تونده‌ڕه‌وه‌ی زۆریان نه‌ماوه خۆریان له عێراق ئاوا بێت.
به‌ڵام هه‌ستیاری ره‌وشی قه‌زاكه وایكردووه به‌رده‌وام حكومه‌تی عێراقی بڵێت " ته‌نها سوپا به‌رپرسیارییه‌تی كۆنترۆڵكردنه‌وه و ره‌وشی شاره‌كه پاش داعش ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌و سوپایه‌ی ئێستا له شاری مووسڵ له دوایین گه‌ره‌ك و خانووه‌كانی مووسڵی كۆندا دژی داعش له جه‌نگێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له 8 مانگه به‌رده‌وامی هه‌یه. ئێستا نێوانی چه‌كدارانی داعش له مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر پچراوه‌و گرووپێك پاشماوه‌ی ئه‌و رێكخراوه له دووری 78 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی ته‌له‌عفه‌ر به‌رگری له دوا پیگه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌ویته باكووری رۆژئاوای عێراق، له رووی كارگێرییه‌وه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ساڵی 2014 ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كه 205 هه‌زار كه‌س بووه، زۆرینه‌یان توركمانی شیعه مه‌زهه‌بن و شاره‌كه‌یان له سنووری سووریاوه نزیكه و ته‌نها 60 كیلۆمه‌تریان له نێواندایه.
به‌هۆی نزیكی شاره‌كه له سووریا و توركیاشه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بایه‌خێكی زۆر به‌و شاره بدرێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، تاران به‌هۆی میلیشیا شیعه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌وه كۆنترۆڵی بكات و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه رێڕه‌وێكی وشكایی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات له‌وێوه بتوانێت بگاته سووریا و لوبنان و حزبوڵڵای هاوپه‌یمانی كه رۆڵی بریكاری ئێران له‌و ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕێت.

جۆزیڤ مارتن فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌مینییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت " پێشبینی ده‌كه‌ین سوپای عێراق جه‌نگی ته‌له‌عفه‌ر به‌رێوه ببه‌ن، راوێژكاره‌كانی ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵیان ده‌بن، چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیچ هاوكارییه‌كی میلیشیا شیعه‌كان ناكات".
توركیاش ته‌نها ته‌ماشاكار نییه و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر میلیشیا شیعه‌كان بێنه ناو جه‌نگی ته‌له‌عفه‌ره‌وه، ئه‌ویش هێزه تایبه‌تییه‌كانی ده‌نێرێت، چونكه هێشتا توركیا شاره‌كه وه‌ك به‌شێك له نیشتیمانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانییه‌كان ده‌بینێت و ژماره‌یه‌كی زۆر توركمانی شیعه و سوننه‌شی تێدا ده‌ژین.
ئه‌م پێشبركێیه بۆ جه‌نگه‌كه له كاتێكدایه گرژییه‌كی زۆر له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌و هێزانه‌دا درووست بووه كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و ده‌یانه‌وێت پایه له‌رزۆكه‌كانی فه‌رمانڕه‌واكه‌ی دیمه‌شق قایم بكه‌نه‌وه. له‌و هه‌فتانه‌ی دواییدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری سوپای سووری‌یان خسته خواره‌وه. دوو فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانیش بووه‌نه ئامانجی ئه‌مریكییه‌كان و تێك‌شكێنران، چونكه ئه‌مریكا به مه‌ترسی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی خۆی له قه‌ڵه‌مدابوو، كه ئێستا له سووریا جه‌نگ له دژی داعش به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به‌رپرسانی عێراقی پێشبینی ده‌كه‌ن 1000 تا 1500 چه‌كداری داعش له ته‌له‌عفه‌ردا مابنه‌وه، توندڕه‌وه‌كان ئه‌و شاره‌یان وه‌ك وێستگه‌یه‌ك له نێوان مووسڵ و ره‌ققه به‌كارده‌هێنا، ژماره‌یه‌كی كه‌میش له سه‌ركرده‌كانی داعش خه‌ڵكی شاری ته‌له‌عفه‌رن، به‌ڵام هه‌زاران چه‌كداری توندڕه‌وی بیانی بۆ مه‌شق و راهێنان هێنرابوونه شاره‌كه‌وه.

ماوه‌ی زیاتر له 6 هه‌فته‌یه چه‌كدارانی میلیشیا شیعه‌كان شاره‌كه‌یان گه‌مارۆداوه، ئه‌و گه‌مارۆیه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له شاره‌كه سنووردار و بێ هێز ببن، به‌ڵام ئه‌و گه‌مارۆ تونده كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه داناوه‌و به ده‌ست كه‌می خۆراك و ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌رپرسانی ناوخۆیی له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان كردووه‌و ئاماژه‌یان به‌و ره‌وشه خراپه كردووه.
تا ئێستاش هیچ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی ئه‌ركی چوونه ناو شاره‌كه‌ی پینه‌سپێردراوه و به‌رپرسانی عیراقی ده‌ڵێن " ئه‌وه‌ش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رووده‌دات، له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری مووسڵ ماوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی رزگاركردنی مووسڵ به ته‌واوی راده‌گه‌یه‌نرێت پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ریش ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق كه ماوه‌ی زیاتر له 8 مانگه له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌دا گیرساونه‌ته‌وه ئاماده‌ی بۆردوومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعشن له‌و شاره‌دا.
بوونی ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی شیعه كه ئێستا له ده‌وروبه‌ری ته‌له‌عفه‌رن، وایكردووه عه‌بادی سازشی سیاسی بكات و له جه‌نگی سه‌نته‌ری شاری مووسڵ كه زۆرینه‌یان سوننه مه‌زهه‌بن دووریان بخاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشووبی تائیفی زیاتر په‌ره نه‌سێنێت.
ئێستا ئه‌و میلیشیانه‌ی شیعه مشتومڕیكی زۆریان درووستكردووه، چونكه ئه‌و كاتانه‌ی داعش به‌ره‌و به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌رۆیشت ئه‌وان رێگه‌یان پێ‌گرتن، ئه‌و كاته‌ی سێ یه‌كی خاكی عێراق كه‌وتبووه ده‌ستی توندره‌وه‌كانی داعش له ساڵی 2014 ئه‌و میلیشیانه‌ی به فه‌توای عه‌لی سیستانی یه‌كێك له گه‌وره مه‌جه‌عه‌كانی شیعه درووستكران، له رزگاركردنه‌وه‌ی تكریت و فه‌لوجه و شوێنه‌كانی دیكه دا رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه. به‌ڵام تۆمه‌تی زۆریان ئاراسته‌كرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی سوننه مه‌زهه‌به‌كانیاداوه و به بیانووی هاوسۆزییان بۆ داعش ژماره‌یه‌كی زۆریان كوشتووه.

ئێستا فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێن، میلیشیا چه‌كداره‌كه‌یان زۆر رێكخراو بووه‌و ناكرێت له جه‌نگی شاری ته‌له‌عفه‌ر دابڕێنرێن، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن " ئه‌وان رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه له ئابڵۆقه‌دانی شاره‌كه‌دا، هه‌ر بۆیه مافی ئه‌وه‌ش به خۆیان ره‌وا ده‌بینن سه‌ركردایه‌تی جه‌نگی شاره‌كه بكه‌ن".
به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دژی ئه‌و خواست و ئه‌گه‌ره‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانی شیعه‌یه، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له ده‌ستی داعش كێ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا ده‌بێت به رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی گووتووه" نامانه‌وێت میلیشیاكانی شیعه ئه‌و بۆشاییه پڕكه‌نه‌وه".
چه‌كدارانی هۆزه سونه مه‌زهه‌به‌كانی ته‌له‌عفه‌ریش كه پێشتر له لایه‌ن راوێژكاره ئه‌مریكییه‌كانه‌وه چه‌كداركراون و راهێنانیان پێكراوه ده‌ڵێن " له زۆر رووه‌وه حه‌شدی شه‌عبی خراپ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و په‌راوێزیان خستوون".
فه‌هد زه‌مۆ كه سه‌ر به‌هۆزێكی توركمانی ته‌له‌عفه‌ره و 75 چه‌كداری له‌گه‌ڵدایه ده‌ڵێت " ئیمه ناومان تۆماركراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری جه‌نگی ته‌له‌عفه‌ر بكه‌ین و گوتوویه‌تی " ئه‌وان پێیان وایه ته‌له‌عفه‌ر شاریكی شیعه مه‌زهه‌به و ده‌بێت شیعه‌كان ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه بگرنه ده‌ست، میلیشیا شیعه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا 22 چه‌كداری هێزه‌كه‌میان ده‌ستگیركردووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی توندیان له‌گه‌ڵدا كردوون".
ئه‌و فه‌رمانده سوننه مه‌زهه‌به ره‌فتاریكی له‌و شێوه به هه‌وڵی تۆقاندن ناوده‌بات و ده‌ڵێت " نایانه‌وێت هیچ هێزێكی سه‌ربه‌خۆی سوننه مه‌زهه‌بیش به‌شداری له جه‌نگی شاره‌كه‌دا بكات".
سوننه‌كانیش زۆر ده‌ترسن كه میلیشیا چه‌كداره‌كانی شیعه دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه رێگه‌یان نه‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لی ئه‌لحلی به‌گ كه فه‌رمانده‌یه‌كی ناوداری سوننه‌كانه‌و به‌شداریی له گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به سه‌ركردایه‌تیكردنی جه‌نگی شاره‌كه‌یشی كردووه ده‌ڵێت " به‌هۆی پێگه‌ی ستراتیژیی شاره‌كه‌وه هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی ته‌له‌عفه‌ر له ژێر ده‌ستی خۆیاندابێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێكیان له خه‌می خه‌ڵكی شاره‌كه‌دابن و خه‌ڵكه‌كه‌یان بووێت".