دایكی مێسی كێشه بۆ مه‌راسیمی هاوسه‌رگیریی كوڕه‌كه‌ی دروست ده‌كات
له ئاهه‌نگی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری لیۆنێل مێسی، دایكی ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه به‌هۆی شێوازی جلوبه‌رگی، ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه‌ی شۆك كرد.
رۆژنامه‌ی (Sun)ـی بریتانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 ته‌مووزی 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه جلوبه‌رگی (سیلیا ماریا كۆشیتینی) كه دایكی مێسییه كاردانه‌وه‌ی توندی له نێو میدیاكانی ئارجێنتینا لێكه‌وته‌وه، به‌وپێیه‌ی جلوبه‌رگی دایكی مێسی هاوشێوه‌ی درێسی ئانتۆنێلای بووكی بوو كه هی هه‌ردووكیان له جۆری قوماشی (فستان) بوون، ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی دابونه‌ریتی وڵاتی ئارجێنتینایه كه نابێت جۆری جلوبه‌رگی دایكی زاوا هاوشێوه‌ی جلوبه‌رگی بووك بێت.
له دابونه‌ریتی زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌كان رێگه به‌وه نادات بووك و خه‌سوو هه‌مان جلوبه‌رگ بپۆشن، چونكه ئه‌گه‌ر خه‌سوو هه‌مان جلی بووك بپۆشێت، ئه‌وا سه‌رنجی زۆرینه‌ی چاوه‌كان بۆ خۆی راده‌كێشێت ئه‌مه‌ش له گه‌وره‌یی بووك كه‌مده‌كاته‌وه.
لیۆنێل مێسی هه‌ینی رابردوو به فه‌رمی له شاری رۆزاریۆ له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا به فه‌رمی مه‌راسیمی ماره‌بڕینی له‌گه‌ڵ ئانتۆنێلای هاورێی منداڵی ئه‌نجامدا.
.jpg)