مێسی تا 2021 شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ شكاندنی 13 ریكۆرد ده‌كات
مێسی تا 4 ساڵی دیكه كۆشش بۆ ئه‌و ریكۆردانه ده‌كات كه تا ئێستا پێی نه‌گه‌یشتووه
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا تا 2021 درێژ كرده‌وه، به‌مه‌ش ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوو كۆشش بۆ شكاندنی 13 ریكۆرد ده‌كات كه هێشتا پێی نه‌گه‌یشتووه
13ـ زۆرترین یاری: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی مێسی شكاندی ریكۆردی پێلێ به‌رازیلی كه خاوه‌نی 1000 گۆڵه و تاكه یاریزانه ئه‌م ژماره پێوانه‌یی تۆمار كردبێت.
12ـ خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین: مێسی و كریستیانۆ هه‌ریه‌كه‌یان 4 جار خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی تایبه‌ت به گۆڵكه‌ری ئه‌ورووپایان بردۆته‌وه، به‌ڵام مێسی بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌یه‌وێت ئه‌و هاوبه‌شیه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه تێكبشكێنێت و ببێته خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین.
11ـ لێدانی سزا: رۆناڵد كۆیمانی هۆڵه‌ندی تاكه یاریزانه كه زۆرترین لێدانی سزای له‌سه‌ریه‌كی بۆ بارسێلۆنا تۆمار كردووه (25) جار، له كاتێكدا مێسی خاوه‌نی 21 لێدانی سزای دروستی له‌سه‌ریه‌كه، مێسی له ئێستادا بیر له شكاندنی ئه‌و ریكۆردهش ده‌كاته‌وه.
10ـ ناسناوی لالیگا: مێسی له‌وه‌ته‌ی له بارسێلۆنایه 4 ناسناوی لالیگای بردۆته‌وه، له كاتێكدا (زارا)ـی یاریزانی ئاتڵێتیك بلباو تاكه یاریزانه كه له نێوان 1944 ـ 1955 شه‌شجار بۆته پاڵه‌وانی لالیگا.
9ـ زۆرترین ناسناو: لیۆنێل مێسی تا ئێستا 30 ناسناوی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بردۆته‌وه، به‌ڵام رایان گیگز تاكه یاریزانی جیهانه كه زۆرترین ناسناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌ده‌ستهێناوه (36) ناسناو.
8ـ ناسناوی ئه‌ورووپی: مێسی 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام تاكه یاریزانێك كه خاوه‌نی زۆرترین ناسناوی ئه‌ورووپی بێت، (پاكۆ خینتۆ)ـی یاریزانی ریال مه‌درید كه 7ـ ناسناوی ئه‌ورووپی بۆ یانه‌ی شایانه بردۆته‌وه.
7ـ زۆرترین یاری كلاسیكۆ: چاڤی هێرناندێز تاكه یاریزانه زۆرترین یاری له كلاسیكۆ ئه‌نجامداوه (42) یاری، به‌ڵام مێسی خاوه‌نی 33 یارییه له كلاسیكۆ.
6ـ هاتریك به لێدانی راسته‌وخۆ: میهایلۆڤیچی ناوه‌راستكاری پێشووی سڕبیا له یاریی نێوان لازیۆ و سامپدۆریا له 12 دێسێمبه‌ری 1998، هاتریكی به لێدانی راسته‌وخۆ تۆمار كردووه، تاكه یاریزانه ئه‌م كاره‌ی كرد بێت.
5ـ حه‌وت گۆڵ له یارییه‌كدا: (كۆبلا)ـی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا 1952 له‌گه‌ڵ (باتا)ـی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو له 1931، دوو یاریزانی جیهانن كه هه‌ریه‌كه‌یان توانیویه‌تی له یه‌ك یاری 7 گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
4ـ زۆرترین یاری به درێسی یانه‌یه‌ك: چاڤی هێرناندێز، تاكه یاریزانه كه زۆرترین یاری له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كردووه (676) یاری، له كاتێكدا مێسی خاوه‌نی (585) یارییه، مێسی پێویستی به 82 یارییه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چاڤی یه‌كسان بكاته‌وه.

3ـ زۆرترین یاری به درێسی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك: لیۆنێل مێسی تا ئێستا 117 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ كردووه، له به‌رامبه‌ردا، خاڤێر زانیتی خاوه‌نی زۆرترین یارییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، مێسی بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ریكۆردی زانیتی پێویستی به 28 یاری دیكه‌یه له‌گه‌ڵ تانگۆ.
2ـ بردنه‌وه‌ی كۆپا ئه‌مێریكا: لیۆنێل مێسی دوو فایناڵی كۆپا ئه‌مێریكای به لێدانی سزا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیللی دۆڕاندووه و تا ئێستا خاوه‌نی ئه‌و ناسناوه نییه، بۆیه یه‌كێك له خه‌ونه‌كانی بردنه‌وه‌ی ئه‌و ناسناوه‌یه.
1ـ بردنه‌وه‌ی مۆندیال: خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی مێسی كه هێشتا نه‌هاتۆته دی برنه‌وه‌ی مۆندیال، بۆ ئه‌م به گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش ته‌نیا مۆندیالی 2018ـی رووسیا له‌به‌رده‌مه، له دوایین مۆندیال هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده فایناڵ، به‌ڵام به‌رامبه‌ر مانشافته‌كان ناسناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.