خالید موشیر نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هۆی كوردبوونییه‌وه ده‌گێرێته‌وه
K24 ـ دهۆك
خالید موشیری ئەستێرەی یانەی زێرەڤانی پەردە لەسەر چەند نهێنییەکی سەردەمی یاریکردنی لە هەڵبژاردەی عێراق هەڵدەداتەوە و ئاشکرای دەکات، ئەوکاتەی بۆ چەند یارییەک کرایە کاپتنی هەڵبژاردەکە، یاریزانان و میدیاکارە عەرەبەکان دەیانگوت چۆن دەبێت یاریزانێکی کورد کاپتنی عێراق بێت، موشیر زوڵمێکی ٢٠٠٦ دەدرکێنێت کە لەلایەن ئەکرەم سەلمانەوە لێیکراوە.
خالید موشیر، ساڵانێكی زۆر له خولی نایابی عێراق یاری بۆ یانه‌كانی دهۆك و زاخۆ كردووه، ده‌شڵێت: هیچ شتێك هێنده‌ی ئه‌وه چێژی نییه كه درێسی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی خۆی بپۆشیت.
خالید به كوردستان24ـی راگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام هه‌میشه باجی كوردبوونی داوه و زوڵمی لێكراوه.
ته‌واوی لێدوانه‌كانی خالید موشیر له‌م فیچه‌ره‌ی ئالان حوسێنی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك ببینه.