ئهندامێكی پهرلهمانی ئهوروپا: ئێستا گونجاوترین كاته بۆ ئهنجامدانی ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان
"زۆر دڵخۆش بووم بە سەردانی سەرۆك بارزانی و وتارە پوختەكەی لەسەر پرسی سەربەخۆیی"
K24 - برۆكسل
ئەندامێكی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، ئێستا گونجاوترین كاتە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەوان لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بە گرنگیەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەكە دەكەن.
ریچارد تانۆك، ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و ئەندامی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رایگەیاند: "كوردستان كە بە خراپترین شێوە رووبەڕووی وێرانكاری و كۆمەڵكوژی و ھەڵمەتەكانی ئەنفال بووەتەوە، لەسەر دەستی سەدام حوسێن، ھاوشێوەی خەڵكی كۆسۆڤۆ، ئێستاش بە پێشمەرگەكانی رووبەڕووی داعش بوونەتەوە و قوربانی زۆریانداوە بۆ پاراستنی پێكھاتەكان و مەسيحي ئێزدییەكان، ھاوكات دیموكراسیەتی لەگەشەدایە، من زۆر دڵخۆش بووم بە سەردانی سەرۆك بارزانی و وتارە پوختەكەی لەسەر پرسی سەربەخۆیی".
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوروپا، ئێمە لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بە گرنگییەوە و چاودێری و مامەڵە لەگەڵ پرسەكە دەكەین، لە ئێستا و لە كاتی ریفراندۆم و قۆناغی دانوستانیش لەگەڵ بەغدا، لەو قۆناغەی دەبێت ھەمووان كار لەسەر پاڵپشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵةتی بكەین، ئەوەی لە پەرلەمانتاران و وڵاتانی ئەوروپی زانیومانە، ھەموویان پاڵپشتن ھەندێكیشیان باس لە دەرفەتپێدانی زیاتر دەكەن بە بەغدا، بەڵام پرسیاری من ئەوەیە كەی كاتە گونجاوەكەیە؟، دوای 100 ساڵ چاوەڕوانی پێموایە ئێستا گونجاوترین كاتە".