مۆناكۆ خه‌ونه‌كه‌ی ئارسێناڵ و بارسێلۆنای له گۆڕنا

یانه‌ی مۆناكۆی فڕه‌نسی به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی جبریل سیدبی بۆ پێنج ساڵی دیكه راگه‌یاند.
یانه فڕه‌نسیه‌كه له یاننامه‌یه‌كدا درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه‌ی تا ساڵی 2022 راگه‌یاند، كه ئه‌م یاریزانه له هاوینی 2016 له لیلی فڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به پاڵه‌وانی فڕه‌نسا كرد.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو جیبریل بچێته ئارسێناڵ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی بێلێرین، به‌ڵام ئه‌و گوێزرانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی ئارسێناڵ بۆ بارسیلۆنا شكستی هێنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێشتر رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردبوو كه بارسێلۆنا ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بۆ رازیكردنی جبریل سیدبی گه‌شتی مۆناكۆی كرد بوو، به‌ڵام به‌ده‌ستی به‌تاڵ و به نائومێدی گه‌ڕانه‌وه كه‌ته‌لۆنیا.
جیبریل سیدبی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، یاریزانی باڵی راسته، پێشتر له یانه‌ی ترۆیسی فره‌نسا ده‌ركه‌وتووه و پاشان بۆ لیل گواستراوه‌ته‌وه، دواتر له هاوینی 2016 په‌یوه‌ندی به مۆناكۆ كردووه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نساشه.