نادال به باشترین وه‌رزشكاری مێژووی ئیسپانیا ده‌ستنیشان كرا
رافایل نادال تێنسزانی ئیسپانی له راپرسیه‌كدا به باشترین وه‌رزشوانی مێژووی ئیسپانیا هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16 ته‌مووزی 2017، ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، له راپرسیه‌كه‌دا له باره‌ی باشترین وه‌رزشكاری مێژووی ئیسپانیا، رافایل نادال به 31 هه‌زار و 508 ده‌نگ به باشترین یاریزانی مێژووی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرا و به جیاوازییه‌كی زۆر پێش ئه‌ندرێس ئینیێستای هاونیشتمانی كه‌وته‌وه كه 48 هه‌زار 380 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و بووه خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌م.
به‌ر له ئینیێستا میگێل ئیندۆراینی بایسكلسواری ئیسپانیا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه فێرناندۆ ئه‌لۆنسۆی شوفێری تیمی مهكلارین كه ركابه‌ری له فۆرمۆلاوه‌ن ده‌كات پله‌ی چواره‌می راپرسیه‌كه‌ی ده‌ستخست.