دەمیرتاش داوا دەكات لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ئامادەبێت
دەخوازێت پەیامەكەی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بگەیەنێتە فراكسیۆنی ھەدەپە
K24 - ھەولێر
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) داوا ده‌كات له رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی فراكسیۆنی پارتەکەی له په‌رله‌مانی توركیا بكات.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی هه‌ده‌په، له نامه‌یه‌كدا داوای له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كرد له‌مه‌وپاش رێگه‌ی پێبده‌ن له رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا بكات و په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته فراكسیۆنه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ده‌میرتاش، له‌و نامه‌یه‌دا داواشی كردووه، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره زیندانییه‌كانی هه‌ده‌په به‌هه‌مان شێوه‌یه رێگه‌یان پێبدرێت له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن.
رۆژی 4/11/2016 سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری ئەدیرنە و له‌وكاته‌وه تا ئێستا له زینداندایه.