مێندی یانه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و ده‌بێته گرانبه‌هاترین به‌رگریكاری جیهان

میدیاكانی بریتانیا و فرانسا بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه بینجامین مێندی نزیكه له په‌یوه‌ندیكردنی به مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی و ده‌بێته گرانبه‌هاترین به‌رگریكاری جیهان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه مێندی به‌رگریكاری مۆناكۆی فرانسا له به‌رامبه‌ر 57 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار پاوه‌ندی ده‌چێته مانچێسته‌ر سیتی.
پێشتر مۆناكۆ ئۆفه‌رێكی به بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی له‌لایه‌ن مانچێسته‌رسیتیه‌وه ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام مانچێسته‌رسیتی هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی مۆناكۆ رازیبكات به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه لاوه.
مێندی فرانسی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی به مانسیتیه‌وه به‌و بڕه پاره‌یه ده‌بێته گرانترین یاریزانی هێڵی به‌رگری له جیهاندا.