بەڤیدیۆ.. چوار هەزار هاندەر لە ئەمریکا کارێکی سەرسوڕهێنەریان بۆ بارسێلۆنا کرد
K24- هەولێر
چوار هەزار هاندەری ئەمریکی لە کارێکی سەرسووڕهێنەردا سوپرایزێکیان بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کرد، کە ئێستا ئەو یانە کەتەلۆنییە لە نیویۆرک خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکات.
لە مانهاتن لە نیویۆرک زیاتر لە 4000 هاندەری ئەمریکی پێش دەستپێکردنی یاریی نێوان بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس لە باخچەی براینت کۆبوونەوە و گەورەترین تیفۆیان بۆ درێسی بارسێلۆنا دروستکرد.
بارسێلۆنا کە ئێستا بە گەشتێک لە نیویۆرکە و درەنگانی شەوی رابردوو بە دووانەیەکی نێیمار لە یۆڤێنتۆسی بردەوە، لە باخچەی براینت هەزاران هاندەری بلاوگرانا تیفۆیەکی درێسی نوێی بارسێلۆنایان دروستکرد، کە لە میدیای ئەمریکا دەنگدانەوەی زۆری هەیە و بە گەورەترین تیفۆ لە مێژوودا دادەنرێت.