بەڤیدیۆ.. مانچێستەر سیتی بەفەرمی دانیلۆی گواستەوە ریزەکانی

K24- هەولێر

مانچێستەر سیتی بەفەرمی گواستنەوەی دانیلۆی بەرگریکاری ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
مانچێستەر سیتی بەفەرمی بۆ ماوەی پێنج وەرز بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن یۆرۆ پاداشت دانیلۆی بردە ریزەکانی و بەفەرمی لە ئەمریکا بە میدیاکان ناسێنرا.

دانیلۆی 26 ساڵان دوای ئەنجامدانی ٥٥ یاری بە درێسی ریال مەدرید، ماڵئاوایی لە مەدرید کرد و وەرزی داهاتوو دەبێتە شوێنگرەوەی پابلۆ زابالێتا، کە ئەم هاوینە ئەو بەرگریکارە ئارجێنتینییە پەیوەندیی بە ریزەکانی وێستهام یونایتدەوە کرد.

دانیلۆ دوای ناساندنی بە میدیاکان بە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی راگەیاند 'من زۆر زۆر دڵخۆشم بە گواستنەوەم بۆ ریزەکانی مانچیستەر سیتی، چەندان یانەی دیکەی گەورە لەسەر هێڵ بوون بۆ گواستنەوەی من، بەڵام یاریکردن لە ژێر سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا ئاواتی من بوو، گوێم لێدەبوو چەندان یانەی دیکە گرنگی بە تواناکانی من دەدەن، بەڵام من دەمویست ببمە یاریزانی مانچێستەر سیتی، من ناتوانم چاوەڕێی ئەنجامدانی یەکەم یاریی بکەم لەگەڵ مان سیتی، من چاوەڕێمە بۆ ئەوەی هاورێکانم لە یانە نوێیەکەم ببینم و

دەست بە ئامادەکارییەکان بکەم بۆ وەرزی نوێ'.

دانیلۆ، بەرگریکاری نوێی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی