به فه‌رمی جۆكۆڤیچ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی 2017 كشایه‌وه
جۆكۆڤیچ داوای لێبوردن له هه‌وادارانی ده‌كات

جۆكۆڤیچ، تێنسزانی سڕبیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌هۆی ئازاره‌وه كشانه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی 2017 راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26 ته‌مووزی 2017، نۆڤاك جۆكۆڤیچ له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی bbcـی بریتانیا، رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئازاری قۆڵی به‌شداریی هیچ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی ئه‌مساڵ ناكات.
جۆكۆڤیچ ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌م درێژه به ژیانی پیشه‌گه‌ریم بده‌م، له پێناو چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان كۆڵ ناده‌م، ئه‌گه‌رچی ده‌شزانم له ژیانی پیشه‌گه‌ریم تووشی زه‌حمه‌تی ده‌بمه‌وه.
جۆكۆڤیچ دواتر له هه‌ژماری خۆشی له تویته‌ر داوای لێبوردنی له هه‌وادارانی كرد كه ناتوانێت له 2017 بۆ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بگه‌ڕێته‌وه.
جۆكۆڤیچی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له پۆلێنی چواره‌می باشترین تێنسزانانی جیهان دێت، له دوایین پاڵه‌وانییه‌تیی گراند سلامی ویمبڵدۆن تووشی پێكان بوو، به‌مه‌ش ناتوانێت به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌مێریكای كراوه بكات، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، به‌هۆی دابڕانی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه 4 هه‌زار خاڵی لێكه‌م ده‌كرێته‌وه و له ریزی 10 باشترین تێنسزانه‌كانی جیهانیش ده‌رده‌كرێت.