وه‌زیری نه‌وتی عێراق گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیران تاووتوێ ده‌كات
پێشتر بڕیاردراوه نه‌وتی كه‌ركووك بگوازرێته‌وه ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كرماشان

K24 - هه‌ولێر
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامی "ئیرنا" ئه‌مڕۆ عه‌بدولجه‌بار عه‌لی ئه‌للعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ده‌گاته تاران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران‌دا، ده‌رباره‌ی هاوكاری نێوان هه‌ر دوو وڵات له كێڵگه هاوبه‌شه نه‌وتییه‌كان و چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ پاڵاوگه‌كانی ئێران گفتوگۆ ده‌كه‌ن، تا له ئێران بپاڵێورێن و به‌رهه‌مه‌كانی بهینرێته‌وه بۆ عێراق.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه فه‌رمییه‌ی ئێران، به گوێره‌ی لێكتیگهیشتنه سه‌ره‌تاییه‌كان، بڕیاردراوه نه‌وتی كه‌ركووك بگوازرێته‌وه ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كرماشان و پاش باڵاوتنی به‌رهه‌مه‌كانی بگهرێنریتهوه بۆ عێراق.
چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ تاران باس ده‌كرێن و چۆنییه‌تی گواستنه‌وه‌ی غازی ئێران به ڕیگای شه‌له‌مچه بۆ باشووری عیراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات له بواری وزه ده‌خرێنه به‌رباس و گفتوگۆ.
هه‌روه‌ها پرسێكی دیكه كه له لای عیراق گرنگه، راهێنانه به شاره‌زایانی عێراقی له لایه‌ن ئێرانییه‌كان و هاوكاریكردن له كه‌رتی زانكۆیی بواری وزه‌دا.