داعش له بری مووچه 4 كچی داوه‌ته چه‌كدارێكی
داعشه‌كه 10 كه‌سیشی كوشتووه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و داعشانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی عیراقه‌وه ده‌ستگیركراوه، له به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه‌دا 32 كیلۆمه‌تر له خوار شاری مووسڵه‌وه، دانی به‌و ده‌ستدرێژیانه‌دا ناوه كه له كاتی دهسهڵاتدارییهكهیاندا كردوویه‌تیه سه‌ر 4 كچ و زۆر خوینساردانه ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی بریتانی باسی ئه‌و چه‌كداره دهستگیراوهی داعش ده‌كات كه ته‌مه‌نی 40 ساڵانه و ناوی "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌ده"ـه و جگه له‌وه‌ی دانی به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌و 4 ئافره‌ته‌دا ناوه، به دادگای لیكۆلینهوهیشی گوتووه كه "10 كه‌سی كوشتووه".
ئه‌و داعشه ده‌ڵێت "ئه‌و ژنانه‌ی وه‌ك به‌شێك له مووچه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه بووه كه ساڵی 2014 داعش ناوچه‌یه‌كی فراوانی داگیركرد، ژن و كچی زۆری كرده كه‌نیزه‌ك و كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كردن و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ش ئێزدییه‌كان بوون.
چه‌كداره‌كه‌ی داعش ده‌ڵێت "هه‌ر شه‌وێك ده‌چوومه لای یه‌كێكیان، هه‌ر چواریشیان كچ بوون و به كچی پێم درابوون".
ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش كه به رووخسارییه‌وه كرده‌وه تاوانكارییه‌كان ده‌بینراو پێده‌چوو په‌شیمان نه‌بێت له‌و كاره دڕندانه‌ی ئه‌نجامیداون، به‌ڵام له‌و كاته‌ی قسه‌ی بۆ رۆژنامه بریتانییه‌كه كردووه شپرزه بووه‌و سترێسیكی زۆری هه‌بووه‌و به ئه‌سته‌م هه‌ناسه‌ی ده‌دا و زۆر ناسروشتی هاتووه‌ته پێش چاو.
ئه‌مه یه‌كه‌مین چیرۆكی تاوانكاری داعش نییه به‌و شێوه‌یه ئهنجامدرابیت، پێشتریش چه‌كداری دیكه‌ی داعش كاتێك ده‌ستگیركراون، دانیان به ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سیكسی بۆ سه‌ر كچان و ژنان ناوه، ته‌نانه‌ت هه‌یانبووه به ته‌نها ده‌ستدریژی كردووه سه‌ر 200 ژن.
"خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش" فه‌توای به كه‌نیزه‌ككردنی كچان و ژنانی بۆ چه‌كداره‌كانی ده‌ركردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ رێكخراوه‌كه بكه‌ن، به‌و شێوه چه‌كداره‌كانی راده‌گرت، تا ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه وه‌ك جینۆساید و تاوانی گه‌وره‌ی دژه مرۆزایهتی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ناسینرا.