به‌شداری ئافره‌تان له بازاڕی كار له هه‌ڵكشاندایه
خانمێك بە كردنەوەی كافتریایەك ھەلی كار بۆ ژمارەیەك كەس دەرەخسێنێ
K24 - ھەولێر
تا دێت به‌شداری ئافره‌تان له بازاڕی كاری هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له شاری هه‌ولێر ئافره‌تێك كافتریایه‌كی تایبه‌تی كردووەته‌وه كه ستافی كاركردن تێیدا 25 ئافره‌تن، جگه له كافتریا ئارایشگا و فرۆشگاش له‌خۆ ده‌گرێت، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه ده‌ڵێت، ئافره‌تان ده‌توانن وه‌كو پیاوان له بازاڕی كاری كوردستان رؤڵ بگێڕن.