رۆژی سێشەممە کۆتینهۆ دەگاتە بارسێلۆنا و بەشداریی جامی سووپەری ئیسپانیاش دەکات

K24- هەولێر

بارسێلۆنا لەسەر هەموو شتێک لەگەڵ فیلیپ کۆتینهۆ رێککەوتووە و رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا پێشبینی دەکەن رۆژی سێشەممە بارسێلۆنا گواستنەوەی کۆتینهۆ بۆ ریزەکانی رابگەیەنێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە، بارسێلۆنا لەگەڵ کۆتینهۆ رێککەوتووە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو شاندێکی یانە کەتەلۆنییەکە بچێتە لەندەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ لیڤەرپوول گرێبەستەکەی کۆتینهۆ یەکلا بکەنەوە.
بارسێلۆنا ئامادەیە 100 ملیۆن لە بەرامبەر کۆتینهۆ بدات، بەڵام لیڤەرپوول داوای 120 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
رۆژنامەی مۆندۆ ئاشکرایکردووە، چاوەڕێ دەکرێت رۆژی سێشەممە کۆتینهۆ بگاتە بارسێلۆنا و پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی تاکو 2022 گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژوو بکات و بتوانێت بەشداریی جامی سووپەری ئیسپانیا بکات، کە وابڕیارە رۆژی 13 و 16ی ئەم مانگە کلسیکۆی ئیسپانیا لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەڕێوە بچێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: سێشەممە کۆتینهۆ دەگاتە بارسێلۆنا
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: سێشەممە کۆتینهۆ دەگاتە بارسێلۆنا