له‌ یارییه‌كی دراماتیكیدا ئارسێناڵ بووه‌ پاڵه‌وانی جامی قه‌ڵغانی ئینگلاند

ئارسێناڵ به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ شكستی به‌ چێڵسی هێنا

له‌ جامی قه‌ڵغانی ئینگلاند كه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی وێمبڵی له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ چوو، یانه‌ی ئارسێناڵ به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ شكستی به‌ چێڵسی هێنا و جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌سه‌ر ناسناوی جامی قه‌ڵغانی ئینگلاند دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی له‌نده‌ن (ئارسێناڵ و چێڵسی) رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌.

گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، تیپه‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی له‌ خوله‌كی 46 له‌ رێگه‌ی ڤیكتۆر مۆسیس ده‌ستی خۆی وه‌شاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.

دواتر به‌ر له‌ ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌، به‌ دیاریكراوی له‌ خوله‌كی 82 كۆلاسینچ یاریزانی نوێی یانه‌ی ئارسێناڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌.

دواتر هه‌ردوولا ناسناوه‌كه‌یان له‌سه‌ر خاڵی سزا یه‌كلایی كرده‌وه‌، كه‌ تێیدا یانه‌ی ئارسێناڵ به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه‌.

له‌كاتی ئه‌نجامدانی لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان، ئه‌لڤارۆمۆراتا و تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێز گۆڵیان نه‌كرد.