به وێنه... پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو مه‌راسیمه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا ده‌ستپێده‌كات
تیروپشكی چامپیۆنزلیگ راده‌كێشرێت و باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا خه‌ڵات ده‌كرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا رۆژی پێنجشه‌ممه مه‌راسیمی راكێشانی تروپشكی چامپیۆنزلیگ ساز ده‌كات، له كاتی مه‌راسیمه‌كه‌ش باشترین یاریزان و پێكهاته‌ی ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كات.
تیروپشكی چامپیۆنزلیگ
وه‌رزی نوێی 2017 ـ 2018ـی چامپیۆنزلیگ به به‌شداریی 32 یانه ده‌ستپێده‌كات و به‌سه‌ر هه‌شت گرووپ دابه‌ش ده‌كرێن، یانه‌كانی (ریال مه‌درید، بایرن میونشن، یوڤێنتۆس، بێنفیكا، چێڵسی، شاختار، مۆناكۆ و سپارتاك مۆسكۆ) كه بوونه‌ته پاڵه‌وانی خولی نێوخۆی وڵاته‌كانیان سه‌رلیستی گرووپه‌كان ده‌گرن.

22 یانه‌ی دیكه بلیتی چامپیۆنزلیگیان بڕیوه
ئه‌م یانانه به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن كه پله‌به‌ندییان به گوێره‌ی ئاستیان بۆ كراوه كه پێكهاتوون له (بارسێلۆنا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، پاریس سانت جێرمان، بوروسیا دۆرتمۆند، مانچێسته‌ر سیتی، پۆرتۆ، مانچێسته‌ر یونایتد، تۆتێنهام، بازل، ئاندێر له‌خت، رۆما، بێشكتاش، فێینۆرد و لایپزیگ).
چاره‌نووسی 10 بلیتی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه
بڕیاره سبه‌ی و دووسبه‌ی چاره‌نووسی 10 بلیتی دیكه‌ی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه یه‌كلایی بێته‌وه.
یارییه‌كانی سێشه‌ممه
ئاستانا كازاخستان ـ سێلتیك سكۆتلاندا كات 18:30
سێڤییا ئیسپانیا ـ باشاك شه‌هیر توركیا كات 21:45
نیس فره‌نسا ـ ناپۆلی ئیتاڵیا 21:45
ماریبۆر سلۆڤینیا ـ هبوعیل ئیسرائیل 21:45
رییكا كرواتیا ـ ئۆلمپیاكۆس یۆنان 21:45
یارییه‌كانی چوارشه‌ممه
لیڤه‌رپوول ئینگلاند ـ هۆفیناهیم ئه‌ڵمانیا 21:45
بوخارست رۆمانیا ـ سپۆرتینگ لیسبۆنا پورتوگال 21:45
سلاڤیا براگ چیك ـ ئاپۆیل نیقۆسیا قوبرس 21:45
كۆبنهاگن دانیمارك ـ كارباكا ئازه‌ربیجان 21:45

باشترین خانمه یاریزانی ئه‌ورووپا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، له كاتی مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ، باشترینه‌كانی تۆپی پێ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 3 خانمه یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێر كراون كه پێكهاتوون له:
1ـ لینكۆپلین خانمه یاریزانی دانیماركی یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ.
2ـ مارۆزسان یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌ی لیۆن.
3ـ لایك مارتێنس كچه یاریزانی هۆڵه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا.

به‌ربژێره‌كانی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا
یۆێفا 3 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا به‌ربژێرن كه پێكهاتوون:
1ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید
2ـ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا
3ـ جیانلویجی بووفۆن گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانه‌ی یوڤێنتۆس

باشترین پێكهاته‌ی ساڵ
له هه‌مان رۆژی راكێشانی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا باشترین پێكهاته‌ی ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كات كه ئه‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه به‌ربژێرن.
گۆڵپارێز: (بووفۆن ـ یوڤێنتۆس)، (مانوێل نویه‌ر ـ بایرن میونشن)، (یان ئۆبلاك ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید).
به‌رگریكاران: (لیۆناردۆ بۆنۆچی یوڤێنتۆسی پێشوو و ئێستای میلان)، (مارسێلۆ ـ ریال مه‌درید)، (سێرخیۆ رامۆس ـ ریال مه‌درید).
ناوه‌راستكاران: (كاسێمیرۆ ـ ریال مه‌رید)، (تۆنی كرووس ـ ریال مه‌درید)، (لوكا مۆدریچ ـ ریال مه‌درید).
هێرشبه‌ران: (پاوڵۆ دیبالا ـ یوڤێنتۆس)، (لیۆنێل مێسی ـ بارسێلۆنا)، (كریستیانۆ رۆناڵدۆ ـ ریال مه‌درید).
رۆژی پێنجشه‌ممه له كۆشكی (گریمالادی فۆریوم) له هه‌رێمی مۆناكۆی فره‌نسا له كاتژمێر 7:00 به كاتی باشووری كوردستان مه‌راسیمه‌كه ده‌ستپێده‌كات.