دواجار دۆرتمۆند رازیبوو له باره‌ی فرۆشتنی دێمبلی گفتووگۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بكات
دۆرتمۆند ده‌رفه‌تێكی زێرینی خستۆته به‌رده‌م ئیداره‌ی بارسێلۆنا

یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند ده‌رفه‌تێكی زێرینی بۆ گفتووگۆكردن له باره‌ی فرۆشتنی عوسمان دێمبلی خسته به‌رده‌م یانه‌ی بارسێلۆنا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 ئابی 2017، رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی و نزیك له بارسا ئاشكرای كردووه، به‌رپرسانی دۆرتمۆند بڕیاریاندا بوو 27ـی ئه‌م مانگه به‌فه‌رمی له باره‌ی فرۆشتنی دێمبلی گفتووگۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دۆرتمۆند ده‌یه‌وێت 27ـی ئه‌م مانگه كۆتایی به چاره‌نووسی دێمبلی بهێنێت و ئه‌گه‌ر له‌م رۆژه‌دا رێككه‌وتن رووینه‌دا، ئه‌وا یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له رۆژی دواتر كه ده‌كاته 28 مانگ ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری دێمبلی بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خواكیم ڤاتسكێ به‌رێوه‌به‌ری دۆرتمۆند له‌رێگه‌ی سكای سپۆرتی ئه‌ڵمانیه‌وه رازیبوونی خۆی بۆ فرۆشتنی دێمبلی نیشانداوه، ده‌شڵێت: هه‌رگیز ئێمه نه‌مانگووتووه به كه‌متر 150 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری دێمبڵی ببن.