به فه‌رمی، كریستیانۆ بۆ سێیه‌مجار به باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا
باشترین گۆڵپارێز، به‌رگریكار و ناوه‌راستكاری ئه‌ورووپاش دیاری كران

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی بۆ سێیه‌مجار خه‌ڵاتی به باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای پێبه‌خشرا و گره‌وه‌كه‌ی له مێسی و بوفۆنی ركابه‌ری برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24 ئابی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له مۆناكۆ مه‌راسیمی ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانی وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی ئه‌ورووپای ساز كرد، كه تێیدا كریستیانۆ له‌سه‌ر ئاستی پیاوان، به باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له مه‌راسیمه‌كه، جیانلویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی یوڤێنتۆس به باشترین گۆڵپارێزی وه‌رزی رابردووی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان كرا.
سێرخیۆ رامۆس، كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید خه‌ڵاتی باشترین به‌رگریكاری ئه‌ورووپای پێبه‌خشرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لوكا مۆدریچ به باشترین ناوه‌راستكاری وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ دیاری كرا.