كچێكی ئێزدی باسی مامه‌ڵه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كات كه به لایانه‌وه جوان نه‌بوون
خۆیان به لاوه ناشیرین بووه بۆیه نه‌یانناردووه‌ته ره‌قه
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی ئێزدی له دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی داعش له‌گه‌ڵ ئافره‌ته جوانه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ئه‌وانه‌یشی به لای سه‌ركرده‌كانی داعشه‌وه "جوان نه‌بوون" له "جوانه‌كانیان" جیاكردوونه‌ته‌وه.
ئه‌و كچه ئێزدییه كه قسه‌ی بۆ پرۆگرامی "صناعة الموت"ـی كه‌ناڵی العربیة كردووه‌و ناوی به‌فرینه ده‌ڵێت "داعش له‌سه‌ر ئاستی جوانی ئافره‌ته‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كردن، كاتێك خۆی و خوشكه‌كه‌یشی كه‌وتووه‌نه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، خوشكه‌كه‌یان ناردووه بۆ ره‌قه چونكه گوتوویانه "جوانه" و خۆیشیان ناردووه‌ته ماڵێك له شاری مووسڵ، چونكه فه‌رمانده‌كانی داعش پێیانوابووه "جوان نییه".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه نێردراوه‌ته ماڵیك له مووسڵ كه نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی پڕ بووه له ئافره‌ته ئێزدییه‌كان.
ئاشكرایكردووه كه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه فه‌رمانیان به هه‌ندێك له ئافره‌ته‌كان ده‌كرد تا جلی كورت له‌به‌ر بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه له حه‌مامی خانووه‌كه‌دا شاده‌ماری خۆی بڕیوه‌و خۆی كوشتووه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و سوكایه‌تی نه‌بێته‌وه. جه له‌وه‌یش زۆر كه‌سی دیكه هه‌وڵی خۆكوشتیان ده‌دا.
هه‌روه‌ها به‌فرین كه ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاره‌كه‌ی له ده‌ستداوه‌و له لایه‌ن داعشه‌وه كوژراوه، باسی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كردووه كه له‌و ماوه‌یه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا به سه‌ریان هاتووه‌و باسی جیاكردنه‌وه‌ی له كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات.